وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان لە میدیاکان ڕابگرن.

لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی كردووە، وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپی لەسەر کۆمەڵگا هەیە و بووەتەهۆی دروستبوونی دیاردەی نامۆ، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان لە میدیاکان ڕابگیرێت.

لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، “ئاگاداری میدیاکان دەکەینەوە لە دوای دەرچوونی نووسراوەکە، پێویستە بەرنامە و هەواڵی تایبەت بە پێشبینیی بورجەکان بووەستێندرێن”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بەفر و سەرماوە هاوڵاتییەک لە دەربەندیخان گیانیلەدەستدا و برایەکیشی برینداربوو

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن دۆخەكە قەدەغەی هاتوچۆ دەخوازێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوە لەبارەی رووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ بڵاودەکەوە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ لەلایەن خوێندکارێکی زانکۆکەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو هەڵمەتی…
Total
0
Share