بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی: هەر حاجییەکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی ڕەسمی وەربگرێت

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق کۆمەڵێک نووسینگەی دیاریکردووە تا حاجییان مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بە…
Total
0
Share