هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئاشکرادەکرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان جەخت لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک دەکاتەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکات.

 

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سێ ساڵە بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق ناردنی مریشک بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق راگیراوە، ئەوەشی دەنێردرێت رۆژانە 10 لۆری زیاتر نییە ئەویش بە پارە.

وتیشی، نزیکەی دوو مانگ و نیوە ئەو لۆریانەی کە مریشکیان پێیە لە بازگەکانی حکومەتی عێراق تا دەگەنە شوێنی مەبەست دوو ملیۆن و نیو تا سێ ملیۆن دینار دەدەن، واتە بەپارە دەردەچن، کە ئەمەش لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان هەژماردەکرێت.

باسیلەوەشکرد، دەنگۆیەک هەیە کە دوو کۆمپانیا بە نیازن مریشکی زیندووی هەرێم بە بەغداد بفرۆشن و لەو نێوەندەدا مریشکی تورکی بە ناوی مریشکی هەرێمەوە تێکەڵ بکەن و رەوانەی بکەن، ئێمە وەک کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بەهیچ شێوەیەک ناچینە ژێرباری ئەو کارەوە.

 

سەبارەت بە نرخی مریشک نازم عەبدوڵا رایگەیاند، بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی مریشک گرانبووە کە ئەمە بەشێکی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی جوجکەوە هەیە کە ئێمە بە دۆلار دەیکڕین، جگە لەبەرزبوونەوەی نرخی عەلەف کە نزیکەی 40 دۆلار زیاتر چووەتە سەر نرخەکەی، هاوکات بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ناو مریشک بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

دوو ماددەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاددەکرێت

بابەتی دواتر

چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی محەمەد رەزا شەجەرییان تێپەڕبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share