ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینیی بۆ سەر لوبنان راگەیاند

بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆسەر غەززە

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە شەوی رابردووەوە بەشێک لە هێزەکانی راسپاردووە هێرشی زەمینی بۆ سەر ئامانجەکانی حزبوڵا لە باشووری لوبنان دەستپێبکەن.

لە راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانیان لە باشووری لوبنان دیاریکراو و سنوورداردەبن.

باسیلەوەشکردووە، چوار ناوچە لە باکووری ناوچە سەربازییەکان داخراون و چوونە ناو ئەو ناوچانە قەدەغەکراون.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، ئۆپراسیۆنە زەمینییەکان لە لوبنان تا ئێستا سنووردارە.

هاوکات جەختیکردووەتەوە، ئەمریکا ناتوانێت چارەسەی قەیرانی لوبنان بکات و پێویستە لەسەر سەرکردەکانی چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە حزبوڵا بە ئامانجگرتنی بنکەیەکی سەربازیی سەر بە هەواڵگری ئیسرائیلی لە نزیک ئەلئەبیب راگەیاند کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ لە عێراق دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامێک بەڕووی شۆفێراندا داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعشی خۆراسانى له‌ هەموو ویلایەتەكانی ئەفغانستان هەن و تاڵیبان ‏ڕاینەگرتوون

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعشی خۆراسانى ‏چالاكییه‌كانى له‌مساڵدا زۆر زیادیكردووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌ر…
Total
0
Share