ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: پابەندین بە شەراکەتمان لەگەڵ ھێزەکانی عێراق

واین مارۆتۆ، وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، ڕایگەیاند کە لەم شەش ساڵەی دواییدا، 37 ھەزار و 800 ھێرشی ئاسمانییان دژبە داعش لە عێراق ئەنجامداوە.

 

واین مارۆتۆ لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمیی عێراق ئاشکرایکرد کە ھێزەکانی عێراق لەم ماوانەی دواییدا بە ھاوکاری لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش زنجیرەیەک سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا تۆمارکردووە.

 

“وتیشی، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، شانازی بەو سەرکەوتنانەوە دەکات کە ھێزەکانی عێراق بەسەر تیرۆریستانی داعشدا تۆماریانکردووە”.

 

ڕایگەیاند کە ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، یارمەتیدانی ھێزەکانی عێراقە لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش تا ئەو کاتەی عێراق بەتەواوی سەقامگیر دەبێت.

 

سەبارەت بە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ ئاشکرایکرد کە سێ ھەزار سەربازی ئەمریکا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بوونیان ھەیە، بەڵام ئەو ژمارەیە بەپێی رەوشەکە، گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

 

لە ماوەکانی ڕابردوودا ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش ژمارەیەک بنکەی لە عێراق چۆڵ کرد و ڕادەستی سوپای عێراقی کرد و لەمبارەیەوە واین مارۆتۆ وتی، بەھۆی دووبارە ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق، ئەو بنکانە ڕادەستی سوپای عێراق کراونەتەوە، بە تایبەتیش دوای ئەو سەرکەوتنانەی کە ھێزەکانی عێراق بە ھاوکاریی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بەسەر داعش تۆماریان کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی: لە ماوەیەکی نزیکدا شەڕی ناوخۆ لە سوریا هەڵدەگیرسێت و دەسەڵاتی وڵاتەکە هەرەس دەهێنێت

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتن پێشبینی رووخانی دەسەڵاتی سوریا و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و پارچەپارچەبوونی وڵاتەکە دەکات. رۆژنامەی زە…
زیاتر ببینە

دژی هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتێك لە پەرلەمانی توركیا گۆرانیی كوردی وترایەوە

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتێکی خانمەهونەرمەندی کورد ئاینور دۆغان، لەلایەن سەرۆك شارەوانییەكی سەر بە ئاك پارتی-یەوە، پەرلەمانتارێكی جەهەپە لەناو پەرلەمانی…
Total
0
Share