ئیسرائیل داواكاریی ئەمریكای بۆ هێرشنەكردنە سەر ئێران ڕەتكردووەتەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكرد، ئەمریكا هۆشداری داوە بە ئیسرائیل هێرشنەكاتەسەر ئێران، چونكە ڕەنگە پەرچەكرداری توندی ئێرانی لێبكەوێتەوە، بەڵام ئیسرائیل داواكەی ڕەتكردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، بەرپرسانی ئەمریكا بە بەرپرسانی ئیسرائیلیان وتووە، هێرشە چەندبارەكان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران بێسوودن، ڕەنگە لەڕووی تەكنیكییەوە باش بن، بەڵام لەدواییدا ئەنجامی پێچەوانەیان دەبێت”.

بەپێی ڕۆژنامەكە، لە ماوەی 20 مانگی ڕابردوودا سیخوڕەكانی هەواڵگریی ئیسرائیل گەورە زانایانی ئەتۆمی ئێرانیان كوشتووە و چوار دامەزراوەی ئەتۆمییان تەقاندووەتەوە، بەمەبەستی دواخستنی دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، بەڵام ئەوە ڕێگرنەبووە لەبەردەم ئێراندا.

ڕاپۆرتەكەی نیویۆرك تایمز ڕوونكردنەوەی زیاتر دەدات و لەزاری هەواڵگریی ئەمریكاوە ئاشكرایدەكات، ئێران زوو دۆخەكەی چاككردووەتەوە و دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بەجۆرێك خستووەتەوەكار، كە خێراتر لە جاران توانای دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمییان هەیە.

لەبەرامبەردا ئیسرائیلییەكان بە ئەمریكییەكانیان ڕاگەیاندووە كە گوێ بەو پاساوانە نادەن و ڕاپۆرتەكە دەڵێت، ئیسرائیل هۆشدارییەكانی ئەمریكای پشتگوێخستووە و ڕایگەیاندووە بەرامبەر بەو ڕەفتارانەی ئێران دەستەوەستان نابێت.

بابەتی پێشتر

لە بەهاری ئەمساڵەوە نزیکەی 10 هەزار کچی منداڵ لە ئێران بەشوودراون

بابەتی دواتر

یەكەم هاوكاریی مرۆیی تەندروستیی جیهانی گەیەندرایە كۆچبەرانی بیلاڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپلۆماتێكی ئێرانی: دانوستانەكانی ڤیەننا چووەتە كاتژمێرە یەكلاكەرەوەكانەوە

دیپلۆماتێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، ئەم كاتژمێرانەی ئێستا لە دانوستانەكانی ڤیەننا “یەكلاكەرەوەن”، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی تەهران تایمز-ی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە. دیپلۆماتەكە،…
Total
0
Share