ئەمڕۆ لە عێراق دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران دوو کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانە سازدەکات.

ئاشکراشیکرد، یەکێک لە کۆبوونەوەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کۆبوونەوەی رۆژی 24 ئەیلولە کە بەهۆی بەشداریکردنی سوودانی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان نەتوانرا سازبکرێت.

بابەتی پێشتر

کێشەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێت

بابەتی دواتر

ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینیی بۆ سەر لوبنان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share