ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت و کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ئاشکرادەکرێت

بە گوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی بەغداد دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ راگەیاندنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب رایگەیاند، بڕیارە بەغداد تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلول و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب راگیرابوون رەوانە بکات لە هەفتەی داهاتوودا، واتە ئەم هەفتەیە و باسی لەوەشکرد راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بە گوێرەی قسەی رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت.

تا ئێستا دوو گوژمە پارە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان یەکەمیان بڕی 598 ملیار دینار بوو لە رۆژی چوارشەممە 2ی ئۆکتۆبەر و دووەمیان دوێنێ دووشەممە بوو لە 7ی ئۆکتۆبەر کە 329 ملیار دینار بووە و تەواوکاری تەمویلی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بووە، بە گوێرەی قسەی ناوبراو.

رێباز حەملان راشیگەیاند، 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و بڕیارە بە زووترین کات لە بەغدادەوە بێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێکی تەموویلی مووچەی مانگی نۆ بۆ مووچەی مانگی هەشت خەرجکرا بە قسەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕەی ماوە بنێردرێت دەخرێتە سەر پارەکە و مووچەی مانگی نۆی پێ تەواو دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بە فێڵی گەیاندنی بە خۆشەویستەکەی کەسێک 50 ملیۆن دینار لە کچێک وەردەگرێت

بابەتی دواتر

کێشەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share