دوو گەنجی هەولێر لە رووباری گەلی عەلی بەگدا خنكان

دوو گەنجی شاری هەولێر كە بۆ گەشت و سەیران چووبوون بۆ سەیرانگای گەلی عەلی بەگ لە رووبارەكەدا خنكان.

بەپێی زانیارییەكان ئەو دوو كەسە بران و نیشتەجێی گەڕەكی فەرمانبەران بوون و لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەیان بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ئەو ناوچەیان كردبوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران تەرمی یەكێك لەو دوو گەنجە دۆزراوەتەوە و تیمەكان لە گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەكەی دیكە بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات: ئەم تاوانە دەرخەری ئەوەیە تیرۆریستان هەمیشە لە بۆسەدان بۆمان بەڵام بەرامبەر ئیرادەی بەهێزی پێشمەرگە تێکشکاون

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات بڵاوکردەوە. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە ساڵیادی…
Total
0
Share