پزیشکانی ددان پشتگیریی لە رەتکردنەوەی هەژماری من دەکەن

لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکانی ددان لە راگەیەندراوێکدا پشتگیریی خۆیان بۆ بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رەتکردنەوەی پرۆژەی هەژماری من دەردەبڕن.

لە راگەیەندراوەکەی لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکانی دداندا هاتووە، پشتگیری و پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین بۆ بڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە رەتکردنەوەی پرۆژەی هەژماری من و پشتگیریی خۆمان بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە یەکێک لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید و TBI بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەردەبڕین.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستخۆشی لە سەرۆک بافڵ دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆژەی هەژماری من و کارکردن بۆ تەوتینکردنی مووچەی سەرجەم چین و توێژەکان بۆ پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و کۆتاییهێنان بە دواکەوتنی مووچە بە شێوەیەکی هەمیشەیی کە ئەمەش خواست و داواکاری سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیە.

بابەتی پێشتر

لقی سلێمانی سەندیكای بایۆلۆجیی كوردستان: پشتگیریی خۆمان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین سەبارەت بە رەتكردنەوەی پڕۆژەی هەژماری من

بابەتی دواتر

سبەینێ رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایان لە سلێمانی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share