وەزارەتی شارەوانی لەبارەی بەکرێدانی شەقامەکانەوە روونکردنەوە دەدات

پەیوەست بە بەکرێدانی شەقامەکان بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل، وەزارەتی شارەوانی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو بابەتە ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، بۆ ڕێکخستنەوەی شار و شەقام و جەنجاڵی هاتوچۆ لەسەر کەوانەیەکی شەقامی 60مەتریی لە هەولێر، بەمەبەستی زانینی کاریگەرییەکان بابەتێكی دراسە كردووە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە،” بەڵام ئەم بابەتە تەنها بۆ تاقیکردنەوەیە و لە چوارچێوەی دیراسەتكردنە و ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

رۆژی رابردوو وێنەی چەند تابلۆیەکی سەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر بڵاوکرانەوە، تێیدا دەردەکەوت لەبەرامبەر وەستانی ئۆتۆمبێل بەپێی کاتژمێر بڕە پارەیەک لە هاوڵاتیان وەردەگیرێرت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share