سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی:
داواكاری گشتی دژی سیستمی نوێی كامێرای چاودێریی تیژڕەوییە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، داواكاری گشتیی سلێمانی دژی دانانی كامێرای چاودێریی تیژڕەوییە بەو شێوەیەی بڕیارە دابنرێت و باسی نەگونجاویی سیستمەكە دەكات.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی دانانی كامێرای چاودێریی تیژڕەوی “پۆینت تو پۆینت” وتی، داواكاری گشتیی سلێمانی دژی دانانی كامێرای چاودێریی تیژڕەوییە بەو شێوەیەی بڕیارە دابنرێت.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باسی لە نەگونجاویی سیستمە نوێیەكەی كامێرای چاودێریی تیژڕەوی كرد لە ڕووی زۆریی سزای دارایی سەر شۆفێر و ڕایگەیاند، ئەگەر شۆفێرێك لە دەرەوەی شارەوە بە پەلە نەخۆشێك بگەیەنێت بە نەخۆشخانە، بە تایبەت دانیشتووانی گوندەكان كە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیان دەستناكەوێت، ئەوا بەهۆی سزای تیژڕەوییەوە دەبێت شۆفێرەكە ئۆتۆمبێلەكەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت پارەی سزاكە بدات.

جەختیكردەوە، ڕێگاوبان لە ئاستێكی زۆر خراپدان و هاوڵاتییان تێدەكۆشن لە پێناو دەستەبەركردنی بژێویی ژیانیان، سەرباری ئەوەش سیستمی نوێی كامێراكانی هاتوچۆ فشاری زیاتر دەخاتەسەر هاوڵاتییان.

ئازاد محەمەد دەڵێت، بەهۆی كامێرای چاودێریی تیژڕەوییەوە، شۆفێر ئەوەندەی چاوی لەسەر گێچی پێوانی خێرایی ئۆتۆمبێلەكەی دەبێت، ئەوەندە ئاگاداری سەلامەتیی خۆی و سەرنشین و ڕێگاوبان نابێت.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دیوێكی تری گرێبەستی سیستمی نوێی كامێرای چاودێریی تیژڕەویی خستەڕوو و ئاشكرایكرد، بەهۆی ئەوەی شۆفێران مانگانە ناچن بۆ زانینی سزای دارایی تیژڕەوی و دانی پارەكەی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ پابەندە لە داهاتی خۆی پارەكە بدات بە كۆمپانیای جێبەجێكار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share