ڕاستی ڕوداوی تەقەكردن لە سەرتاشخانەیەكی كۆیە

لە نیوەشەودا تەقە لە سەرتاشخانەیەكی شاری كۆیە كراوە، پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە و تەقەكەرەكەش دەستگیر نەكراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم، عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە دەوروبەری كاتژمێر 3ی شەوی ڕابردوو، كەسێك دەستڕێژی گولەی لە سەرتاشخانەیەك كردووە”.

ئاشكراشیكرد، لەو كاتەدا كە تەقە لەو سەرتاشخانەكراوە شوێنەكە داخراوە و كەسی لێنەبووە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیە ئەوەشی خستەڕوو، “تەقەكەرەكە دەستگیر نەكراوە و دۆسییەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و ڕادەستی ئاسایش كراوە بۆ دەستگیركردنی”.

هەرچەندە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك باس لەوە دەكرێت كە بەهۆی سەرەگرتنەوە بۆ سەرتاشین ئەو ڕوداوە ڕویداوە، بەڵام بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیە ڕەتی كردەوە لەسەر ئەو جۆرە كێشەیە بوبێت و وتی، “تەنانەت خاوەنی دووكانەكەش پێی ناخۆشە ئەو بابەتەی لەسەر بڵاوكراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیكرد به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕووخاندنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ ڕابگرن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه‌ كراون، تا…
زیاتر ببینە

بەشدار بازیانی: سوپاسی ئاسایشی سلێمانی دەكەم مامەڵەیەكی برایانەیان لەگەڵدا كردم

رۆژنامەنووس، بەشدار بازیانی ئەمڕۆ ئازادكرا و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی ئاسایشی سلێمانی دەكەم كە مامەڵەیەكی برایانەیان لەگەڵدا…
Total
0
Share