لقی سلێمانی سەندیكای بایۆلۆجیی كوردستان: پشتگیریی خۆمان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین سەبارەت بە رەتكردنەوەی پڕۆژەی هەژماری من

لقی سلێمانی سەندیكای بایۆلۆجیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “پشتگیریی خۆمان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین سەبارەت بە رەتكردنەوەی پڕۆژەی هەژماری من”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، “پشتیوانیی خۆمان ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین سەبارەت بە رەتكردنەوەی پڕۆژەی هەژماری من و پشتیوانی خۆمان بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان دەردەبڕین”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەندیكاوە لە شاری سێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان راپەڕین پشتیوانی لەو بڕیارەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین، ئەم بڕیارە مێژووییە لە خزمەتی خەڵكی كوردستانە بۆ پاراستنی ماف و شایستە داراییەكان و كۆتاییهێنان بە دواكەوتنی مووچەیە، كە خواستی لەمێژینەی هەموو مووچەخۆرانە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە دەنگی مردوو و خەڵكی ئاوارە لایەنێك براوەی هەڵبژاردن بێت

بابەتی دواتر

پزیشکانی ددان پشتگیریی لە رەتکردنەوەی هەژماری من دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری پیرەمەگرون ئاگر كەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگر لە سنووری پیرەمەگرون كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.…
Total
0
Share