کاندیدێکی نەوەی نوێ کشانەوەی خۆی لە لیستەکە راگەیاند و داوای لە کۆمسیۆن کرد کاری یاسایی بکەن بۆ سڕینەوەی ناوەکەی لە لیستی ناوبراو.
شاتوو فەرەیدوون حەمەساڵح، کاندیدی ژمارە 21ی نەوەی نوێ لە سنووری بازنەی سلێمانی، نوسراوێکی رەسمی کردووە بۆ ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و تیایدا داوای کشانەوە لە کاندیدبوون دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ ریکلام و لافیتە و پۆستەرێکی بۆ نەکراوە و ناعەدالەتی لە ریزبەندی و ماف و ئیمتیازاتەکانی ناو لیستەکە دەبینێت و راستگۆ نەبوون لەگەڵیان ئەو داوایەی پێشکەش کردووە.
هاوکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا دەکات ناوەکەی لە لیستی نەوەی نوێ بسڕدرێتەوە.