هاتوچۆی گەرمیان: دوو منداڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار بەرەو باوەنور بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو منداڵ گیانیانلەدەستدا و سێ منداڵ و دوو ئافرەتیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لەسەر رێگای کەلار بەرەو ناحیەی باوەنور بە ئاڕاستەی کەلار لە گوندی بەردەسوری کۆن پاش ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆی بە ستونێکی رووناکیدا دەکێشێت بەهۆیەوە پێنج منداڵ و دوو ئافرەت برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، دەستبەجێ بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە دوو لە بریندارەکان کە منداڵن گیانیانلەدەستدا و دوو برینداری دیکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی سلێمانی کران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان شەش ساڵ و هەشت ساڵە، لە لایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ لە بەغداد کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامدەدرێت

بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت بەڕێوەدەچێت.…
Total
0
Share