بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن کەسێک دەستگیرکرا

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کەسێک دەستگیرکرا کە خانووی لەسەر زەویی گشتی دروستکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی بنکەی شۆڕش بۆ سنووری(بانی مەقان) هاوڵاتییەك بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیرکرا کە بە شێوەیەکی نایاسایی خانووی لەسەر زەویی گشتی دروستکردبوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە .

بابەتی پێشتر

پزیشکێک: هەنار بخۆن چونکە سوودی تەندروستی زۆرە

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share