پزیشکێک: هەنار بخۆن چونکە سوودی تەندروستی زۆرە

دکتۆر ئۆکسانا میخالێڤا، پسپۆری خۆراک دەڵێت، “هەنار تایبەتمەندی تەندروستیی ناوازەی هەیە و دەتوانێت سوودی هەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی زۆرێک لە نەخۆشییەکاندا.

بە وتەی پسپۆڕەکە، هەنار چەندین پێکهاتەی چالاکی بایۆلۆجی تێدایە، کە وای کردووە بەردەوام جێگەی سەرنجی زانا و توێژەران بێت.

پزیشکەکە باس لەوەشدەکات، ئەنجامی توێژینەوە زانستییە جیاوازەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە هەنار تایبەتمەندییەکی بەهێزی دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆبی و دژە شێرپەنجەی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەنار لە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە سیستمی هەرس و نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشیەکانی سوڕی خوێن، رۆماتیزم، نەخۆشیەکانی دەم و ددان، خانە شێرپەنجەییەکان و پێستیش رۆڵێکی باڵای هەیە.

روونیشیدەکاتەوە، هەنار ریشاڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش سوودەکانی هەنار و بەها خۆراکیەکەی زیاد دەکات کە چەندین سوودی هەیە، لەوانە رێگریکردن لە شێرپەنجەی ریخۆڵە، لابردنی ماددە زیانبەخشەکان لە جەستە و باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس.

بەڵام هۆشداری دەدات، لەوەی بەتەنها هەنار چارەسەری هیچ نەخۆشییەک ناکات، بۆیە لە دۆخێکدا کەسێک نەخۆش بێت، پێویستە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکات و چارەسەر وەربگرێت نەوەک بیەوێت لە رێگەی خواردنی سەوزە و میوەوە خۆی چارەسەر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداد و له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى…
Total
0
Share