ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مامۆستایانە

مامۆستایان داڕێژەری داهاتوو و دوارۆژی خوێندکارانن و پێشکەوتنی پەروەردەیی و زانستی لەسەر دەستی ئەوان دێتە بوون، رۆڵی مامۆستا گرنگییەکی زۆری هەیە لەسەر بنچینەی کۆمەڵایەتی و کەلتوری.

ئەسکەندەری مەکدۆنی، سەرکردەیەکی دیاری مێژوو لەبارەی رۆڵی مامۆستاوە قسەیەکی بەناوبانگی هەیە و دەڵێت، “من قەرزاری باوکمم بۆ ئەوەی کە بەخێوی کردووم، بەڵام قەرزاری مامۆستاکەمم بۆ ئەوەی فێری کردم باش بژیم”.

یونسکۆ رۆژی 5ی 10ی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، وەک یادکردنەوەیەک بۆ پەسەندکردنی راسپاردەی ساڵی 1966ی رێکخراوی یونسکۆ سەبارەت بە دۆخی مامۆستایان کە پێوەرەکان سەبارەت بە ماف و بەرپرسیارییەتی و دامەزراندن و پاراستنیان لە خۆگیرا.

لەساڵی 1994وە ئەم رۆژە یاددەکرێتەوە لە جیهاندا و ساڵانە هەر ساڵە و بە جۆرێک و بە درووشمێک یادی رۆژی جیهانیی مامۆستایان بەرز رادەگیرێت.

هەمووان باس لەوە دەکەن، پێویستە دەنگی مامۆستایان لە پرۆسەکانی بڕیاردان کە کاریگەری لەسەر پیشەکەیان هەیە، ببیسترێت و بەهای پێ بدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ سێیەمین کەرنەڤاڵی لیستی 129ی یەکێتی لە کۆیە بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

بۆمبێكی چێندراو لە كەركوك تەقییەوە و بریندار هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share