ئەڵمانیا بۆمبێكی نیو تۆنیی ئەمریكی پووچەڵدەكاتەوە

لە ترسی بۆمبێكی گەورەی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم، 20 هەزار ئەڵمانی ماڵەكانیان بەجێهێشت.

بۆمبەكە كێشی 500 كیلۆگرامە و لە ناوچەیەكی شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە، دەسەڵاتداران دەڵێن، لە شوێنێكی بیناسازیدا لە بۆگنهایم دەركەوتووە و پاشماوەی جەنگی جیهانیی دووەمە و دەیان ساڵە نەتەقیوەتەوە و بە شاراوەیی ماوەتەوە.

بەپێی میدیای ئەڵمانیا كە زانیاریی لە تیمە تایبەتمەندەكانەوە وەرگرتووە، بۆمبەكە ئەمریكییە و لە سەروبەندی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەڵمانیا ئاراستەی ئەو ناوچەیە كراوە.

بۆ پاراستنی دانیشتووان لە ئەگەری تەقینەوەی بۆمبەكە لە كاتی پووچەڵكردنەوەیدا، دەسەڵاتدارانی فرانكفۆرت داوایان لە نزیكەی 20 هەزار كەسی دانیشتووی بۆگنهایم كردووە مامەڵەكانیان بەجێبهێڵن و دواتر بۆمبەكەیان پووچەڵكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیاندا رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکان دەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیان لەژێر زەوی رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکانی وەک هەوا گۆڕکێ و نزیککردنەوەی رێگا دەکەن.…
Total
0
Share