10 باشترین فڕۆکەخانەکانی جیهان بۆ ساڵی 2023

ئەمساڵ بۆ 12 یەمین ساڵ لەسەر یەک فڕۆکەخانەی شانگی لە سەنگافورە وەک باشترین فڕۆکەخانەی جیهان دیاریکرا

کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانی(سکایتراکس) بۆ ئەمساڵ فڕۆکەخانەی شانگی لە سەنگافورە وەک باشترین فڕۆکەخانەی جیهان دیاریکرد و لەدوای ئەوەیش فڕۆکەخانەکانی حەمدی نێودەوڵەتی لە قەتەر و فڕۆکەخانەی هانیدا لە تۆکیۆی ژاپۆن پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتووە.

پلەبەندی فڕۆکەخانەکانی جیهان پشتی بە بۆچوونی گەشتیاران لە هەڵگرانی 100 رەگەزنامەی جیاواز لە بوارەکانی بازاڕکردن تۆماری داخڵبوون و گەیشتن و ئاسایشی فڕۆکەخانەکان وەرگیراوە.

هەر بە پێی ریزبەندییەکە فڕۆکەخانەی ئینچونی نێودەوڵەتی پلەی چوارەمی وەرگرتووە، لەدوای ئەویش فڕۆکەخانەکانی پاریس و ئیستانبوڵ و میونخ و زیورخ پلەکانی پێنجەم بۆ هەشتەمیان گرتووە.
لە دوای ئەوانیش فڕۆکەخانەی ناریتای نێودەوڵەتی لە ژاپۆن دێت و فڕۆکەخانەی مەدریدش پلەی دەیەمی گرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چالاكوانێكی ئێرانی و بێژەرێكی بەریتانی و ناتۆ كاندیدانی نۆبڵی ئاشتین

ئاشكرابوونی ناوی كاندیدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئاشتی دەستیپێكردووە، دیارترینیان چالاكوانێكی ئێرانی و بێژەرێكی بەریتانی و هاوپەیمانیی…
Total
0
Share