ئەمڕۆ سێیەمین کەرنەڤاڵی لیستی 129ی یەکێتی لە کۆیە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێیەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆیە بەڕێوەبچێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی رەسمیی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێتی سێیەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 لە شاری کۆیە ئەنجامدەدات.

وتیشی، “لەو کەرنەڤاڵەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ئامادەبوونی کاندیدانی لیستی 129ی یەکێتی”.

کەرنەڤاڵەکە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024، لە یاریگای کۆیە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

لە هەفتەیەکەدا نرخی نەوت 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مامۆستایانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک بەهۆی غازەوە خنکا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی غازی زۆپاوە منداڵێک لە ناحیەی عەربەت خنکاوە، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی لەبەردەم زۆپاکەدا جێیهێشتبوو. دابان…
Total
0
Share