پێدەچێت ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نەبەخشرێت

بەهۆی توێژینەوەكانیان لە بازاڕی كار و “ئەزموونە سروشتییەكان”

چاوەڕێدەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رابگەیەندرێت و چەند کەس و لایەنێکیش وەک پاڵێوراوی سەرەکی ناویان دەهێنرێت.

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی خەڵاتێکی جیهانییە و ساڵانە دەبەخشرێت بەو کەس یان دامەزراوانەی کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە جیهاندا، بۆ ئەمساڵ هەریەکە لە ئاژانسی ئۆنروا و دادگای دادی نێودەوڵەتی و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاندیدە هەرە لەپێشەکانن بۆ وەرگرتنی.

بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە، پێشبینیدەکرێت لیژنەی نەرویجی خەڵاتی نۆبڵ بە نەبەخشینی خەڵاتەکە بە هیچ کەس و لایەنێک سوپرایزمان بکەن.

پێشتر چاوەڕێدەکرا خەڵاتەکە ببەخشرێتە ئالێکسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی روسی، بەڵام بەهۆی مردنی ناتوانرێت خەڵاتەکەی پێببەخشرێت.

ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا یەکێکی دیکەیە لەو کەسانەی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە ناوی دەهێنرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەی لە شەڕدایە ئەو چانسەی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

ئەو هەڵانەی دەنگەکەت پووچەڵدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share