ئەو هەڵانەی دەنگەکەت پووچەڵدەکەنەوە

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژە بە چەند هەڵەیەک دەکات کە ئەگەر لە رۆژی دەنگداندا ئەنجامبدرێن، کاغەزی دەنگدان پووچەڵدەکەنەوە.

ئەو هەڵانەی دەبنە هۆی پووچەڵبوونی كاغەزی دەنگدان:

1-دانانی نیشانە بۆ زیاتر لە لیستێکی (هاوپەیمانی یان حزب، یان کاندیدی تاکەکەسی).

2-دانانی نیشانە بۆ پاڵێوراو، بەڵام نیشانە بۆ لیستێکی (هاوپەیمانی یان حزب، یان کاندیدی تاکەکەسی) دانەنرابێت.

3- نیشانەكە بە قەڵەمی مۆری نیشانەكردن دانەنرابێت، بەڵكو بە قەڵەمێكی تر دانرابێت.

4- كاغەزەكەی دەنگدان هیچ نیشانەیەكی لەسەرنەبێت (بەتاڵ بێت).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خزمەتکردنی هەڵەبجەی بە ئەرکی خۆی زانیوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خزمەتکردنی هەڵەبجەی بە…
Total
0
Share