كاندیدانی ئۆسكاری 2022 ئاشكراكران

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەدەچێت، بەپێی ‏ڕۆژنامەی واشنتن پۆست فیلمی ‏The Power of the Dog‏ بەهێزترین کێبڕکێکاری ناو ‏فیلمەکانە بە کاندیدکردنی بۆ بردنەوەی 12 خەڵات.‏

فیلمە كاندیدكراوەكانی خەڵاتەکانی ئۆسكاری 2022 ئاشكراكران، ‏The Power of the Dog‏ ‏كاندیدی زۆرترین خەڵاتە، دواتر ڕیزبەندیی فیلمەكان بەم شێوەیەیە، ‏Dune‎‏‎، ‏‎Belfast‎،‎‏ ‏‎fictionalized glimpse، ‏‎West Side Story‎، ‏‎Don’t Look Up، ‏‎King Richard‎، ‏‎CODA، ‏‎Licorice Pizza، ‏‎Drive My Car‎‏ و ‏Nightmare ‎Alley‏ و چەند فیلمێكی دیکە. ‏

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست هەڵسەنگاندنەکانی بەمجۆرە بڵاوکردووەتەوە: ‏

The Power of the Dog

فیلمەکە، کە لە پێگەی نێتفلێکس بڵاوبووەتەوە، ڕۆڵی خێزانێکە لە کێڵگەیەکی ویلایەتی ‏مۆنتانای ئەمریکا لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، بۆ ژمارەیەک خەڵات کاندیدە، وەک ‏باشترین ئەکتەر، باشترین دەق و باشترین وێنەگرتن و ژمارەیەکی دیکە.‏

Dunes

فیلمێکی خەیاڵیی زانستییە، بۆ بردنەوەی 10 خەڵات کاندید کراوە، ڕووداوەکانی باس لە ‏هەسارەیەکی خەیاڵی دەکات بەناوی ئاراکیس دوای هەشت هەزار ساڵی دیکە. ‏

‏ ‏Belfast

فیلمەکە بۆ بردنەوەی حەوت خەڵات کاندید کراوە، هاوشانی فیلمی ‏West Side Story‏ بۆ ‏هەمان ژمارە خەڵات کاندید کراوە، کە لە دەرهێنانی ستیڤن سپیلبێرگ، گەورە دەرهێنەرە. ‏

Don’t Look Up

لە فیلمەکەدا لیۆنادرۆ دیکاپریۆ ڕۆڵی سەرەکیی هەیە، فیلمەکە باس لە كلكدارێك دەکات کە ‏بەرەو زەوی دێت و زانایان هەوڵدەدەن بڕوا بە حکومەت بهێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ‏چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بەڵام سەرقاڵبوون بە سۆشیال میدیا و پرسە لاوەكییەكانەوە ‏حكومەت و خەڵكیشی والێكردووە، سەرنجیان نەچێتە سەر مەترسییەكانی كلكدارەكە و ‏كۆتاییهاتنی ژیان، فیلمەكە کاندیدکراوە بۆ خەڵاتی باشترین فیلم.‏

King Richard

فیلمەکە ویڵ سمیس ڕۆڵی پاڵەوان دەگێرێت، چیرۆکی باوکی هەریەکە لە ئەفسانەکانی ‏تێنس، ڤینۆس و سیرینا ویلیامز دەگێرێتەوە، کاندیدە بۆ باشترین دەرهێنان.‏

دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 لە 27ی ئازاردا لە تۆڕی ‏ABCی ئەمریکییەوە ‏دەبێت، لە دوای سێ ساڵ، بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئامادە دەبن.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share