ئۆپیک پڵەس لەبارەی سیاسەتیی نەوتییەوە روونکردنەوە دەدات

کۆبوونەوەی وەزیرانی باڵای ئۆپێک پڵەس سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتی وەک خۆی هێشتەوە، لەنێویاندا پلانێک بۆ دەستپێکردنی زیادکردنی بەرهەمهێنان لە مانگی کانوونی دووەمەوە.

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی باڵادا، جەخت لەسەر پێویستیی هەندێک لە ئەندامان کردەوە کە کەمکردنەوەی نەوت پەیڕەوبکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرهەمی زیادە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەک لە وەزیرانی وڵاتانی ئەندامانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە رێگەی ئۆنڵاینەوە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لیژنەی چاودێری وەزاری هاوبەشیان ئەنجامدا.

دوای کۆبوونەوەکە ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، لیژنەی هاوبەشی چاودێریی وەزاری جەختی لەسەر گرنگیی بەدەستهێنانی پابەندبوون و قەرەبووکردنەوەی تەواو کردەوە، جگە لەوەش، لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بازاڕ.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، بەرامبەر بە 73.75 دۆلارە و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بەب 69 دۆلار و 97 سەنتە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

پزیشکیان: هێرشمان بکەنە سەر دەرئەنجامی توندترمان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: بەهۆی ئاشکراکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان بەرپرسێکی باڵای ئاماری تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

  ڕۆژنامەی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند، سەرۆکی بەشی نرخی کاڵاکان لە تورکیا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی…
Total
0
Share