نرخی نەوت گەیشتە 104 دۆلار

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەرزبوونەوە دەستیپێكرد و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 104 دۆلار.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنت بۆ 105 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام دواتر كەمێك دابەزی و بە 104 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خۆرئاوای ئەمریكاش بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نرخی نەوت لەلایەک بەهۆی ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕوسیا و ئاسایی بوونەوەی بەشێک لە هاتوچۆ لە شەنگەهای چین بەرزبوونەوە، هەروەها بەهۆی هۆشداریی ڕێکخراوی ئۆپێک بەوەی کە ناتوانێت قەرەبووی نەمانی نەوتی ڕوسیا لە بازاڕەکاندا بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین؛ لەناویاندا (قەتەڕ، سعودیە، ئیماڕات، بەحرەین و ئیسرائیل).…
Total
0
Share