بیل گەیتس چارەسەرێک بۆ کێشەی هەژاری لە جیهاندا دەدۆزێتەوە

بیل گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایدەگەیەنێت، هاوکارییە مرۆییەکان چارەسەری کێشەی هەژاری و برسێتیی لە جیهاندا ناکەن و ڕێگەیەکی نوێ بۆ ڕزگاربوون لەو کێشە جیهانییە دەدۆزێتەوە.

بیڵ گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە،”لەڕێگەی داهێنانەکان لەبواری تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی دەتوانرێت جیهان لە برسێتی و هەژاری ڕزگاربکرێت”.

داهێنانەکەی گەیتس، “تۆوی سحری”ی پێدەوترێت، خۆی لە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە کشتوکاڵیەکان دەبینێتەوە”.

بیڵ گەیتس ئاماژەی بەوەشکردوە، “هەژاری گەیشتووەتە ئاستێک کە هاوکارییەکان ناتوانن چارەسەری بکەن، بۆیە ئەم بیرۆکەیە ڕێگەچارەیەکی گونجاوە بۆ ڕزگاربوون لێی کە ماوەیەکی زۆرە پارەی بۆ تەرخانکراوە”.

نەخشە ڕێگاکە لەلایەن کۆمەڵێک لە ڕەخنەگرانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە و ڕایدەگەیەنن، بیرۆکەکە لەگەڵ هەوڵە جیهانیەکان بۆ پاراستنی جیهان دژیەکن، جگە لەوەی ڕێگەیەکی خاوە، چارەسەری هەنوکەیی کێشەی برسێتی و هەژاری ناکات لەو وڵاتانەی ڕوبەڕووی وشکەساڵی بوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
Total
0
Share