دەستنیشانکردنی هەڵەی فشاری خوێن هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان کەس دەکات

دەستەی تەندروستیی دڵ لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا دەکات گرنگی زیاتر بە شێوازەکانی دیاریکردنی فشاری خوێن بدرێت و ئاشکرایدەکات، هەڵە دەستنیشانکردنی فشاری خوێن هەڕەشە لە ملیۆنان کەسی پێگەیشتوو لە سەرانسەری جیهان دەکات.

توێژەرانی زانکۆی ئۆهایۆ ستیت دەڵێن، باشترین شێواز بۆ دیاریکردنی ئاستی فشاری خوێن دانیشنتنی کەسەکەیە لەسەر کورسی و پێیەکانی لەسەر زەوی بن، پشتی رێکبکاتەوە، ئەو قۆڵەی کە ئاستی فشاری خوێنی لێوەدەپێورێت لە ئاستی دڵدا بمێنێتەوە.

باسلەوەشدەکەن، کاتێک کەسێک بە پاڵکەوتنەوە فشاری خوێنی بۆ دەگیرێت ئامێرەکە زیاتر لە ئاستی خۆی دەخوێنێتەوە.

دیاریکردنی فشاری خوێن بە شێوەی هەڵە چەندین مەترسی لەسەر نەخۆش دروستدەکات و زۆرجار وادەکات بە هەڵە دەرمانیان پێبدرێت

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدات

بابەتی دواتر

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستیانپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share