گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستیانپێکردەوە

دوای راگیرانیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستیانپێکردەوە.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، دوای راوەستانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەمان دەستیپێکردووەتەوە.

هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، لەو کاتەی کە بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی ئاسمانی عێراق داخرا تا کاتی کردنەوەی هیچ گەشتێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوانەخرا یان هەڵنەوەشاوەتەوە، ئەمەش بەهۆی لەو کاتەدا هیچ گەشتێکمان نەبووە.

جەختیشیکردەوە، لە ئێستادا گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان: پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ دیاردەی پەلاماردانی رۆژنامەنووسان دابنێن

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، رایگەیاند، “پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ دیاردەی پەلاماردانی رۆژنامەنووسان دابنێن”. رێكخراوی په‌یامنێران…
Total
0
Share