کاروان گەزنەیی: سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەڵەبجە دەبێت

کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی 129 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دووەمین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەڵەبجە سازدەکرێت و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەدەبێت.

کاروان گەزنەیی ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ چوارشەممە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدات و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە ئامادەبوونی سەرجەم کاندیدەکانی لیستی (129)ی یەکێتی لە هەڵەبجە.

ئاشکراشیکرد، کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە لە یاریگای داخراوی زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەستێرەیەکی سەردەمی زێڕینی بەرشەلۆنە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت

بابەتی دواتر

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share