لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لەبارەی رۆژی هەڵبژاردن بڕیاریدا

لیژنەی باڵای ئارامیی سلێمانی کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا و وێنەگرتنی کاتی دەنگدانی قەدەغەکرد.

بەپێی نووسراوێکی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بڕیاردرا بردنەژوورەوەی مۆبایل بۆ بنکە و وێستگەکانی دەنگدان و وێنەگرتنی کاتی دەنگدان قەدەغەبکرێت.

هەر لە بڕیارەکاندا هاتووە، هاتوچۆی شارەکان لە رۆژانی دەنگداندا ئاسایی دەبێت و فڕۆکەخانە و دەروازەکان کراوە دەبن.

بابەتی پێشتر

سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات

بابەتی دواتر

رێباز حەملان: چاوەڕوانین ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچە بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share