نرخی ماددە خۆراكییەكان هەرزاندەبێت

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماددە خۆراكییەكان لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو هەرزانبووە و لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە هۆكارەكانی ئاشكرادەكات.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی ماددە خۆراكیییەكان لە بازارەكاندا لە سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارەی گەرمیان لیژنەی چاودێری بەدواداچوونی نرخەكان هەن لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 130ملیۆن دینار غەرامەی ئەو شوێنانە كراون كە پابەندی ڕێنماییەكان نەبوون و بە نرخی زیاتر شمەك و كاڵا و ماددە خۆراكییەكانیان بە هاوڵاتییان فرۆشتووە.
ئاشكرایكرد، بەهۆی زیاتر هاوردەكردنی ماددە خۆراكییەكان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان كە باج و ڕسووماتیش لەسەر هاوردەكردنیان هەڵگیراوە و بەشەخۆراكی مانگانەش لەكاتی خۆیدا دابەشكراوە كاریگەری لەسەر خواست و خستنەڕووی ماددە خۆراكییەكان هەبووە و نرخی شمەك و ماددە خۆراكییەكان هەرزانبوونی بەخۆوە بینیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی ماددە خۆراكییەكان بە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو دابەزیون بە جۆرێك لە چەند مانگی ڕابردوو یەك لیتر ڕۆنی زەیت بەرزبووەوە بۆ 4 هەزار و 500 دینار ئێستا نرخەكەی دابەزیوە و زۆرینەی جۆرەكانی ڕۆنی زەیتی یەك لیتر لە 3 هەزار و 250 دیناردایە و پێشتر یەك فردە شەكر بە 55 هەزار دینار بووە و ئێستا نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە بووە بە 52 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسی هەرێم وادەی بارانبارینی ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزەزانی هه‌رێم ئاشكرایدەكات، به‌پێی پێشبینیه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین به‌شێك له ‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پلەكانی…
Total
0
Share