توركیا پێنج جار گوندێكی نزیك دێرەلوك بۆردومان دەكات

دیمەنێك لە كاریگەری ڕووداوەكە

فڕۆكەكانی تورکیا پێنج جار دەوروبەری گوندی مژێ-یان لە ناحیەی دێرەلوک بۆردومانكرد، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت، زیانی بە دارستانەكانی ناوچەكە گەیاندووە.

سامی ئوشانە، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، کاتژمێر 5:30ی بەیانی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 10:30 فڕۆکەکانی تورکیا، پێنج جار بۆردومانی شوێنە جیاوازەکانی دەوروبەری گوندی مژێ-یان لە سنووری ناحیەکەیان کردووە.

لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەكەشەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک وتی، “زیانی گیانی بەر هاوڵاتییان نەکەوتووە، بەڵام زیانی بە دارستانی گوندەکە گەیاندووە و ترس و دڵەراوکێی زۆری لای هاوڵاتییان دروستكردووە”.

گوندی مژێ دەكەوێتە دەڤەری بەرێ گارێ سەر بە ناحیەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك.

دوێنیش فڕۆکەکانی تورکیا بە چری بۆردومانی چەندین گوندی سنووری قەزای ئامێدییان کرد و بەهۆیەوە ڕووبەرێکی زۆری دارستانی ناوچەکە سوتا.

بابەتی پێشتر

زەڵێ.. كاسبكارێك لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە برینداركرا

بابەتی دواتر

لە كەركوك نۆ "تیرۆرست" دەستگیركران، یەكێكیان ژنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share