بەرپرسێكی پارتی پەیوەندیی بە ریزەكانی یەكێتییەوە كرد

شێخ سالار سەدرەدین سورچی ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانەوادەكەی پەیوەندییان بە رێزەكانی یەكێتییەوە كرد.

ئێوارەی ئەمرۆ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە هاورێیەتی حاجی فارس یونس ئاغا رەشگەری و ژمارەیەك لە هەڤاڵان لە گوندی زێراف دەڤەری سورچیاتی سەردانی (شێخ سالار سەدرەدین سورچی ) كەسایەتیی دیاری دەڤەری سورچیاتی كرد كە خۆی و خانەوادە و كەسوكاری پەیوەندییان بەرێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كرد.
هاوكات شێخ سالار كەسایەتیی بەناوبانگی سورچیاتییە و برازای شێخ ئەحمەد سورچییە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بوو لە سەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان
لەوتەیەكیشدا ئاراس محەمەد ئاغا بەخێرھاتنی گەرمیكردن و رایگەیاند، “یەكێتی ھەمیشە ماڵی گەورەیە و دەرگای واڵایە بۆ ھەموو چین وتوێژی كۆمەڵگە لە كوردستان ،حزبەكەی سەرۆك مام جەلال خۆی بەخزمەتكاری ھەموو ھاونیشتیمانییانی ئەم ھەرێمە دەزانێت ، وەك یەكێتی ھەرچیان پێویست بێت درێغی ناكەین بۆیان.

لەلایەن خۆیانەوە شێخ سالار و كەسوكار و خزمانی سوپاسی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتییان كرد بۆ ئەم پێشوازیە گەرمە و بەلێنیان دووپاتكردەوە كە لە رێزەكانی یەكێتی كاربكەن و پشتگیری و پشتیوانی لیستی

129ی یەكێتی دەكەن و ھەوڵی سەرخستنی كاندیدانی دەدەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ئێستا هەر بەڵێنێك بدات و هەر بڕیارێك بدات جێبەجێی دەكات

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: وای دەڕوخێنین نەبێتەوە و نەناسرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share