هەسەدە ڤیدیۆی دەستگیرکردنی 87 داعشی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە، ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی پارێزگای دیرەزور، 87 ئەندامی ڕێکخراوی چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ 18 ی شوبات ئاشکرایکردووە، ” ئۆپەراسیۆنەكە كە لەبەرواری 4 تا 14 ی شوبات ئەنجامیان داوە، لە تۆڵەی كوشتنی دوو ژنە شۆڕشگێڕ سەعیدە فەیسال هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی تل شەعیر و جێگرەکەی هندێ لەتیف ‌و بۆ ڕێگریکردن لە ڕێکخستنی چەکدارانی داعش و بەهێزبوونیان بوە لە ناوچەكە”.

بەپێی ڕاگەیندراوەکەی هەسەدە، لەو 87  ئەندامەی داعش کە دەستگیرکراون بکوژ و پلاندانەری ئەو دوو ژنە چالاکەی ڕۆژئاوای کوردستانی تێدا بووە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە و یەپەژە و ئاسایشی ناوخۆ تێیدا بەشدار بوون و دەستیش گیراوە بەسەر چەندین جۆر چەک و پێداویستی سەربازیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 202 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال رەشید چارەسەرکراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە 202 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵانی فێرکاری چارەسەرکراون.…
Total
0
Share