تەندروستیی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی ڕووداوەكەی سلێمانی جێگیرە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پێنج بریندارەی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە سلێمانی كە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە تەندروستییان جێگیرە و تەنها یەكێك لە بریندارەكان لە ژێر چاودێریی چڕدایە و سبەینێ لەو بەشە دەگوزارێتەوە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە گوایە یەكێك لە بریندارەكانی ڕووداوی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی گیانیلەدەستداوە دوورە لە ڕاستییەوە و تەندروستیی سەرجەم بریندارەكان جێگیرە.

ئاشكرایكرد، لە ئێستا پێنج بریندار لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و كاتژمێرێك پێش ئێستا یەكێك لە بریندارەكان لە چاودێریی چڕەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانكاری كە تەمەنی 17 ساڵە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێكی دیكە لە بریندارەكان لەژێر چاودێریی چڕدایە و بڕیارە سبەینێ لەو بەشە بگوازرێتەوە و تەندروستیی بەرەو جێگیربوون دەڕوات و سێ بریندارەكەی دیكەش تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێندرێن

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی پێدانی دوو بەرمیل نەوت بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەریلا 22 سەربازی توركیای كوشت

هەپەگە بڵاویكردووەتەوە لە چەند چالاكییەكدا 22 سەربازی سوپای توركیا كوژران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی…
Total
0
Share