بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كێشەی كارەبای گۆیژە و ئەزمەڕ چارەسەربوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هەر دوو تیمی كارمەندانی ئێشكگری هۆبەی چاكسازیی كارەبای ئەزمەڕ، كاری چاككردنی چوار هێڵی پەستانی بەرزی فیدەری 41 لە چیای گۆیژە و ئەزمەڕ ئەمجامدرا كە بەهۆی ڕەشەباوە تێكچووبوون.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، لە ئێستادا كێشەكە چارەسەركراوە و كارەبای فیدەرەكە ئاساییبووەتەوە.