لاهور شێخ جەنگی: دەستبردن بۆ ئاڵای کوردستان هێڵی سورە

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، دەستبردن بۆ ئاڵای کوردستان کە بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی قارەمان پارێزراوە بەهەر بەهانەیەک هێڵی سورە.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی هاوکات لەگەڵ سوتاندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە ڕایگەیاند، “ئاڵای کوردستان سمبولی پێکەوە ژیان  و ئاشتی و ئاوەدانییە و هەر گروپ و تاقمێک نیگەرانن لە لایەنێک یان پارتێک ڕێگەپێدراونین کە دەست بۆ پیرۆزی نەتەوەیەک بەرن”.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تویتێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە، “باره‌گا سوتاندن رێگه‌ی شارستانی نییه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و پارتێكدا”.

ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەکەم دەیان کەس لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی، چوونە بەردەم لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد و سوتاندیان، لەکاردانەوەی لێدوانەکانی هۆشیار زێباری دژی حەشدی شەعبی.

بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبی، چوونە ناو باڵەخانەی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاگریان لە باڵەخانەکە بەردا، ئەمە لەکاتێکدا هێزی ئەمنیی عێراقی، لە نزیک لقی پارتیین بەڵام خۆپیشاندەران چوونەتە ناو باڵەخانەکە و ئاڵای حەشدی شەعبی لەسەر بارەگای پارتی هەڵکراوە.

لەکاتی هێرشکردنە سەر بارەگاکەی پارتی بەشێک لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی ئاڵای کوردستانیان دەرهێنا و سوتاندیان.

بابەتی پێشتر

هۆشیار زێباری داوای لێبوردنی نەکرد و بارەگای لقی پێنجی حزبەکەی سوتێندرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی كارتی ڤاكسین وەك مەرجی ڕاییكردنی مامەڵە دیاریدەكات

هەر بازرگان و خاوەنكارێك كارتی ڤاكسینی پێنەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە مامەڵەی بەڕێناكرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share