رێورەسمی ساڵرۆژی کۆچیدوایی مام جەلال لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت

مام جەلال، سەرۆككۆماری كۆچكردووی عێراق

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەمساڵ رێورەسمی ساڵرۆژی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

د. محەمەد سابیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ حەوتەمین ساڵرۆژی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلال بڕیارمانداوە لە شاری کەرکوک رێورەسمێکی تایبەت سازبکەین.

باسیلەوەشکرد، هەموومان گرنگی کەرکوک هەم بۆ کورد، هەرم لای سەرۆک مام جەلال دەزانین بۆیە بڕیارماندا ئەمساڵ رێورەسمەکە لەو پارێزگایە بەڕێوەبەرین.

بابەتی پێشتر

چۆن دەزانیت کەسێک هەستیاری بە گلۆتین هەیە؟

بابەتی دواتر

لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە لوبنان زیاتر لە 460 کەس کوژراون یان برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share