لە ئۆتۆمبێلێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە.. گەنجێك لە كەلار كوژرا

گەنجێك لە قەزای كەلار كوژرا، دوای ئەوەی لەنێو ئۆتۆمبێلێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكرا.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو هاوڵاتییەک بەناوی (داود سلێمان حەیان) لەدایکبووی 1991 بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندارببوو.

لە زاری كەسوكارەكەشیەوە وتی، “ناوبراو لەگەڵ هاوڕێیەکی لە نزیک قەڵای شێروانە بووە، لەنێو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و برینداربووە”.

عەلی جەمال ئەوەشی خستەڕوو، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەڵام پێش گەیشتنی گیانیلەدەستدا.

ئەوەشی وت، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دڵنیاییمان بە بازرگاناندا و جەختمان لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردەوە 

قوباد تاڵەبانی بازرگانان دڵنیادەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەكاتەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك…
Total
0
Share