ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسایەک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی کورد پەسەنددەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکی نوێیدا پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ ئەو کەسانەی لە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە زەرەرمەندبوون، پەسەنددەکات.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كە بەهۆی هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە زەرەرمەندبوون.

بەپێی بڕگەکانی ناو پرۆژە یاساکە مافی ئەو کەسانە دەگەڕێندرێتەوە کە بەدەست بڕیارەکانی رژێمی پێشووەوە ناڵاندوویانە و تووشی راگواستن و سەرکەوتکاری بوون و دەستبەسەر ماڵ و موڵکیاندا گیراوە.

ماوەیەکی زۆرە پرۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و چەند جارێکیش دەنگدان لەسەری دواخرا بە مەبەستی گەیشتنە سازانی فراکسیۆنەکان لەبارەیەوە.

بابەتی پێشتر

قسەی ئیسرائیلییەکان لەبارەی هێرشی زەمینی بۆ ناو خاکی لوبنان

بابەتی دواتر

چۆن دەزانیت کەسێک هەستیاری بە گلۆتین هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share