کاروخ عەبدوڵا: مامۆستایانی گرێبەست بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن

دوای بڕیاری بەگرێبەستبوونیان، مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەمساڵ بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حکومەتی فیدراڵ دەسەڵاتی بە حکومەتی هەرێمداوە مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست، بڕیارەکە تاڕادەیەک دڵنیایی داوە بە مامۆستایانی وانەبێژ کە لە شوێنەکانی خۆیان دەرناکرێن و لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک مافی دیکەمان پێبدرێت وەک ئەو مافانەی فەرمانبەرانی گرێبەست هەیانە، بەپێی رێنمایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 .

باسی لەوەشکرد، ساڵانی رابردوو بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لە پرۆسەی خوێندن بۆ دامەزراندن بوو لەگەڵ ئەوەشدا ترسیان لە لادان هەبوو، بەڵام بڕیاری بوون بە گرێبەست مامۆستایانی دڵنیاکردەوە و وایلێکردن جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ بەگەرموگوڕی و وزەی زیاترەوە بەشداری لە پرۆسەی خوێندن بکەن و بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

وتیشی، مامۆستایان لەهەوڵەکانیان ناوەستن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی هەمیشەیی دابمەزرێن.

 

بابەتی پێشتر

نەجیب میقاتی: پێدەچێت زیاتر لە یەک ملیۆن لوبنانی ئاوارەبووبن

بابەتی دواتر

میدیاکانی عێراق: لە عێراق توندترین رێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share