لە هەولێر دەستبەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هندی و ئوسترالیدا گیرا

وێنەی ئەرشیف

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش بڵاویکردەوە، لە شاری هەولێر دەستبەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی بەستووی ئوسترالی و هندیدا گیراوە کە بە نایاسایی هاوردەی هەرێم کراوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، دەستمان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی ئوستوڕالی و هندی کە بەشێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە و لەناو هەندێک کۆگا و ماڵان حەشاردرابوون، بۆ مەبەستی ساغکردنەوەی گۆشتەکان بەسەر رێستۆرانت و گۆشتفرۆشەکانی پارێزگای هەولێر.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایش تیمەکانمان توانیان سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (س.م.أ) و ( أ.س.م) و (م.م.ب)، دەستگیربکەن، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی دەستەی…
Total
0
Share