نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر خەتین و بەڵێنیانداوە لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژئامادەبکرێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانیان دابەشبکرێت.

وتیشی، شایستەی دارایی مانگی تەمموز و ئاب بە تەواوی دابەشناکرێت، بەڵکو نیوەی شایستەکەیان پیدەدرێت، چونکە پشووی هاوین بووە لەوکاتەدا.

لەبارەی مانگی ئەیلولەوە، کاروخ عەبدوڵا رایگەیاند، بۆ مانگی ئەیلول مامۆستایان مووچەیان وەکو گرێبەست پێدەدرێت و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا دابەشدەکرێت.

رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی وەڵامی بەرپرسێکی پارتی دەداتەوە

بابەتی دواتر

ئەمشەو دێربی مەدریدە و ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی یەکتردەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share