وەزارەتی دارایی لەبارەی لێخۆشبوونی باجی کۆمپانیاکانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری لەبارەی دەنگۆی لێخۆشبوونی باجی سەر کۆمپانیاکان و وەرگرتنی باجی تەنها یەک ساڵ ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە وهیچ بڕیارێکی لەوجۆرە بوونی نییە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی باجەکان و خانوبەرەی میری ڕایگەیاند، “ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو ڕێکەوتى 31/8/2022، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژوورى بازرگانیی سلێمانى کۆبووەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کارناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی باجەکان و خانوبەرەی میری ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێکی لەوجۆرە نەدراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، “سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکیی هەبێت و قازانجی کردبێت”.

جەختدەکاتەوە، لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و ڕاپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی. پۆڵا شەهید…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێویی

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، رایگەیاند، بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێویی. حەیدەر گەڕعاوی، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share