کەشناسیی عێراق: باران دەبارێت و پلەی گەرمی دادەبەزێت

=دەستەی کەشناسیی عێراقی رایگەیاند، شەوی سێشەممە ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی گەرمی دادەبەزێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک جار تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت و لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەگەری خۆڵبارین دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی چوارشەممەوە باسی لەوەکردوە، لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و لەدوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین دەبێت و پلەی گەرمی دابەزینی زیاتر تۆماردەکات.

بۆ رۆژی پێنجشەممەش پلەی گەرمی لە نزمیدا دەمێنێتەوە و ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوراوی دەبێت.

بابەتی پێشتر

كەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت؟

بابەتی دواتر

كاریگەریی ئەم با بەهێزەی ئێستا كەی تەواو دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share