كاریگەریی ئەم با بەهێزەی ئێستا كەی تەواو دەبێت؟

كەشناسیی هەرێم كاتی كەمبوونەوەی كاریگەری ئەو با بەهێزە ئاشكرادەكات كە چەند رۆژێكە رووی لە ناوچە جیاجیاكان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

دەشڵێت، خێرایی با مامناوەند دەبێت، بە (10 – 25) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە ناوچەکانی سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان چالاک دەبێت بۆ 30 کم/ک و لە کاتەکانی ئێوارەدا خێرایی با کەم دەبێتەوە.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و خێرایی باش مامناوەند دەبێت بە (10 – 20 ) کم/ک.

هەر بەپێی پێشبینییەكان بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 35 پلە، سلێمانی 30، دهۆک 36، کەرکوک 37، هەڵەبجە 34، زاخۆ 36، حاجی ئۆمەران 20، سۆران 31 و گەرمیان 38 پلە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد.…
Total
0
Share