وەزارەتی دارایی: هێشتا پڕۆژەیاسای بودجە تەواونەكراوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، رەشنووسی یاسای بودجە لە پرۆسەی ئامادەكردندایە و تەواونەكراوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تائێستا پڕۆژەیاسای بودجە لە قۆناغی ئامادەکاریدایە، گفتوگۆکانیش لەوبارەوە بەردەوامە لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان بۆ گەیشتن بە ئامادەکردنی رەشنوسی یاسای بودجە دوای ئەوەی بەرنامەی حکومەتی تێدا جێگیردەکرێت کە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندیکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، “کارەکان بەردەوامن بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی کۆتایی بودجە وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی وەزیران، دوای پێشنیاری کۆتایی وەزارەتەکان و رای گشتی و پسپۆڕان و لەبەرچاوگرتنی سەرجەم کەرتە جیاوازەکان”.

دوێنێش بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە دواخستنی بڕگەی دووەم لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمرۆ کە بریتی بوو لە دابەشكردنی پەرلەمانتارانی نوێ (ئەوانەی دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەستبەكاربوون) بەسەر لیژنەكاندا.

وتیشی، “تاکو ئەو پەرلەمانتارانە دابەشنەبن بەسەر لیژنەکاندا، ناتوانرێت یاسای بودجەش لە ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێبكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باقر جه‌بر زوبه‌یدی: یه‌كێتی گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ڕابردووی

باقر جه‌بر زوبه‌یدی، سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌ سیاسییه‌كه‌ی ڕابردووی. ئەو…
Total
0
Share