بە بڕیاری رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك بۆ یەكەمجار داهاتی نەوتی كەركوك بۆ خزمەت و پێگەیاندنی رۆڵەكانی پارێزگاكە تەرخاندەكرێت كە چەند خوێندنگەیەك بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی لە شارەكە دەكرێنەوە و دەخرێنە خزمەتی خوێندكارانەوە.
بەپێی زانیارییەكان 19 خوێندنگە بۆ قۆناغەكانی یەك، دوو، سێ و چوار سەرەتایی بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی لە شارەكە دروستكراون و خوێندن تێیدا بێبەرامبەرە و یەك دەوام دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دروستكردنی خوێندنگەكان لەسەر داهاتی نەوتی كەركوكە و دەخرێنە خزمەتی هاوڵاتییانی شارەكەوە.